Abbas Kemendî
Kîjî Ladê
By: Ciwan
کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکە ڕەش سەر شانەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنوری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک، تۆی تورەنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمە و سینە پۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت
سەردەمێکە دوور لە باڵات وا ڵە شارانا ئەژیم
ژین چ ژینێ! چاوەکانم گیرۆدەی ئاخر شەڕیم
جار بە جارە دێتە بیرم ژینی ڕابردوم لە دێ
سێبەری دار و تەلان و خێزەڵانی دەوری ڕێ
خوڕخوڕی فرمێسکی حەسرەت جا لە چاوم دێتە خوار
بۆ خوەم و بەختی سەرگەردانم ئەگریم زارێ زار
دڵ تەنگم بۆ لێوی ئال و دوو دیە شەرمینەکەت
بۆ دەم ئێوارانی حەوش و سۆزی مەڕ دۆشینەکەت
کیژی لادێ سەختە دووریت، تاڵە رەنجی ڕۆزگار
ناحەزە دووری وڵات و ناخۆشە ژینم لە شار
کیژی لادێ وەختە جەرگم پڕ بە دڵ بێ بە کەواو
هێندە تینوی ئاوی کێوم پڕ بە تاسەی کانیاو