a photo of Ehmed Xelîl

Ehmed Xelîl

خەیاڵ (Xayal)

By: Ciwan

من کە دایمە تۆلە خەیاڵما بی بۆ هەر کوێ بڕۆم هەر لەگەڵما بی ئاخۆ تۆش وابی یاخود گۆڕابی ئاخۆ شەوێک بۆ من گریابی، مەحاڵە وابی لەوەتەی ڕۆشتوی خۆشیم نەماوە خەندەی جار جارتم هەر لەبەر چاوە بە دڵ بیرتەکەم، هەر یادت ماوە دڵم لای تۆ جێ ماوە تۆش وەفات بێ ناوم مەزڕێنە گوێ مەگرە بۆ کەس، دڵم مەشکێنە تۆ مەمهەژێنە، تۆ مەمگریەنە بۆ کێ منت لە دڵت دەرهێنا، وات بەسەر هێنام مەڵێ من جوانم ، چی لە جوانی بکەم کە تۆ هەر خەم بی بۆ ژیانی من هەست ناکەیت کە چەند خۆشمەوێیت من تاکو دوور نەبی لە من

0

Bêjebêje © 2015-2025